راچڵه‌كین
ده‌زگای راچڵه‌كین، سپۆنسه‌ری چاپكردنی رۆمانی "مازیاری شه‌نگالی" ده‌كات كه لایه‌ن نه‌به‌ز گۆرانی شاعیره‌وه نوسراوه.
رۆمانی "مازیاری شەنگالی" بە سپۆنسەری دەزگای راچڵەكین، لە ناوەندی ئەندێشە چاپ دەكرێت و، لەگەڵ ئەم رۆمانەدا چه‌ند كتێبێكی تری ئه‌و نووسەره لە هەمان ناوەند چاپ دەكرێنەوە.
"مازیاری شەنگالی" ڕۆمانێکە لە قووڵاییی ئازارەکانەوە، لە قووڵاییی دڕندەیی و لەناوبردن و کوشتنەوە. دەریایەکە لە زوڵم و ناعەدالەتی و کەمتەرخەمیی سەرکردەکان.
ئه‌م رۆمانه دەربارەی قەتڵوعامی ئێزیدی و کاکەیییەکانه، ڕۆمانێکە تراژیدیا و هۆڵۆکۆستی کوردان دەگێڕێتەوە، ڕۆمانێکە هیوا و نەبڕانەوەی گەلێک پیشان دەدات، ئەمەش سەرباری حەفتاوچوار فەرمان و جینۆساید
