شاندی دانووستانكاری یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

279 جار خوێندراوەتەوە کات09:17 بەروار26-03-2019
شاندی دانووستانكاری یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

راچڵەكین-

شاندی دانووستانكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیمەكراتی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، وابڕیارە سبەینێ چوارشەممە27ی ئاداری 2019 شاندی دانووستانكاری یەكێتی و پارتی لەهاوینەهەواری دووكان كۆببنەوە بۆ تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم و پشكەكانی یەكێتی.

 رۆژی 24ی ئەم مانگە شاندی دانووستانكاری پارتی و یەكێتی لە پیرمام كۆبونەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان لەكۆبونەوەكەدا تەنها تاوتوێی زیاتری پاكێجەكانیان كردوە و قسەیەكی دیكەیان بۆ گەیشتن بە رێككەوتن پێنەبوە، دوای كۆبونەوەكەش   رایانگەیاند، "هەنگاوی باشمان ناوە و بڕیارماندا رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە كۆبونەوەی دیكە ئەنجامبدرێت."

هاوكات دوێنێ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سەرپەرشتی كۆسرەت ڕەسول عەلی –جێگری سكرتێری گشتی كۆبوەوە و دەرەنجامی كۆبوونەوەكانی پێشووی شاندی یەكێتی لەگەڵ شاندی پارتی و پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێم و پشكەكانی یەكێتی لە كابینەكەدا گفتوۆیان لەسەر كرا.