لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان هەڵسەنگاندن بۆ ماددەیەكی یاسای بودجەی گشتی عیراق دەكات

161 جار خوێندراوەتەوە کات09:46 بەروار26-03-2019
لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان هەڵسەنگاندن بۆ ماددەیەكی یاسای بودجەی گشتی عیراق دەكات

راچڵەكین-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی چەند پرسێك لەوانە دیاریكردنی بەرنامەی كاری لیژنەكە بۆ وەرزی یاسا دانان و، هەڵسەنگاندن بۆ ماددەیەكی یاسای بودجەی گشتی عیراق كۆدەبێتەوە.

رێواز فایەق سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە:"  بڕیارە رۆژی سێشەممە 27ی ئاداری 2019 لیژنەی دارایی كۆببێتەوە بۆ دیاریكردنی بەرنامەی كاری لیژنەكە بۆ وەرزی یاسا دانان."

ووتیشی:" تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە تایبەتە بە بەشداریكردنی ئەندامانیان لە خولێكی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ چۆنیەتی هەڵسەنگاندن و لێكۆڵینەوە لە بابەتە داراییەكان."

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:"تەوەری سێیەمی كۆبوونەوەكەیان تایبەت دەبێت بە هەڵسەنگاندنی یاسایی و زانستی بۆ ماددەی 10 ی یاسایی بودجەی 2019ی عیراق و دیاریكردنی ئەو مەترسییانەی لەسەر بڕینی بودجەی هەرێم هەیە، چونكەپێویستە لێكۆڵینەوە بكرێت لەوەی ئەو ماددەیە مەترسی بۆ هەرێم هەیە یان نا."