بارانبارین بەردەوام دەبێت

403 جار خوێندراوەتەوە کات10:07 بەروار26-03-2019
بارانبارین بەردەوام دەبێت

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەش و هەوای ئەمڕۆو سبەی  ناوچەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.
 
بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئاداری 2019، ئاسمانی شارەكانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لەكاتی جیادا.
 
ھەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ لە  ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی كراو 16 پلەیە و نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراو 10 پلەیە و لەسلێمانیش 14 پلە بە 8 پلە و دھۆك  14 بە 8 پلە و كەركوكیش 21 بە 12 پلە دەبێت.

كەشناسی هەرێم پێشبینی ئەوەشی كردووە، سبەینێ چوارشەممە 27ی ئاداری 2019، ئاسمانی شارەكانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی پچڕ پچڕ.

ھەروەھا سبەی لە  ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی كراو 17 پلەیە و نزمترین پلەی گەرمی پێشبینی كراو 11 پلە دەبێت ، لەسلێمانیش 13 پلە بە 10 پلە و دھۆك  13 بە 10 پلە و كەركوكیش 23 بە 11 پلە دەبێت.