ژمارەیەك كوردی ئێزدی ڕزگار كران

186 جار خوێندراوەتەوە کات12:03 بەروار26-03-2019
ژمارەیەك كوردی ئێزدی ڕزگار كران

راچڵەكین-

21 كوردی دیكەی ئێزدی ڕزگار كران و بەوەش ژمارەی ڕزگاربووانی كوردانی ئێزدی لە دەست داعش، گەیشتە 3 هەزار و 422 كەس.

حسێن كورۆ قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراون، بەماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە:" دوێنێ 21 كوردی دیكەی ئێزدی لە دەست داعش ڕزگار كران و بە كەسوكاری خۆیان شاد بوونەوە، ئەوەش بۆ چەندەمین جارە كە كوردانی ئێزدی كە لە ژن و منداڵ پێك هاتبوون لە رۆژئاوای كوردستان ڕزگار دەكرێن و ڕادەستی خێزانەكانیان دەكرێنەوە."

ووتیشی:" تا ئێستا زیاتر لە 70 كەس لە رۆژئاوای كوردستان لە دەست داعش ڕزگار كراون و بە كەسوكاری خۆیان شاد بوونەتەوە، ئەو كەسانەش هەموو لە كاتی دەستپێكردنی شەڕی ڕزگاركردنی باغۆز ڕزگار كراون."

قائیدی دەشڵێ: "لیژنەیەك پێك هاتووە و دەچێتە رۆژئاوای كوردستان و باغۆز و سەردانی هەموو كەمپەكان دەكات، بۆ ئەوەی سۆراغی ئەو كەسانە بزانین كە تا ئێستا لە دەست داعش ڕزگار نەكراون."