پردی دەرەدۆین كرایەوە

135 جار خوێندراوەتەوە کات12:20 بەروار26-03-2019
پردی دەرەدۆین كرایەوە

راچڵەكین-

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، رێگای كەلار – دەربەندیخان پردی دەرەدۆین كراوەتەوەو شۆفێران دەتوانن ئەو رێگایە بەكاربهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئاداری 2019 رایگەیاند، رێگای نێوان كەلار - دەربەندیخان پردی دەرەدۆین كراوەتەوە و شۆفێران دەتوانن بۆ هاتوچۆ كردن ئەو رێگایە بەكاربهێنن .

ئاماژەی بەوەشكردووە، رێگای سەر پردەكە یەك ئاڕاستەییە و پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە بەكاریبهێنن، هەروەها هاوكاری تیمەكانی هاتوچۆ و شۆفێرەكانی بەرامبەریان بكەن لە كاتی هاتوچۆكردن و بەكارهێنانیدا.

دوێنێ ،  بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی بارانبارینی بە لێزمە بۆ هەرێمی كوردستان و دروستبوونی لافاو لە سنووری گەرمیان،  هاتوچۆكردن لە پردی دەرەدۆین راگیرا.