10 ڕاستی له‌سه‌ر ماچ بزانه‌

2102 جار خوێندراوەتەوە کات12:30 بەروار26-03-2019
10 ڕاستی له‌سه‌ر ماچ بزانه‌

ڕاچڵه‌كین-

ماچ ڕه‌فتارێكی تایبه‌ته‌ بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست و خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌كان به‌كاریده‌هێنن، ئه‌مانه‌ 10 ڕاستین له‌سه‌ر ماچكردن كه‌ ده‌توانیت له‌م بابه‌ته‌وه‌ بیزانیت.

1-مرۆڤ له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا زۆرترین ماچ ده‌كرێت و سه‌ره‌تای ماچكردنیش له‌ ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه‌ ده‌بێت.

2-له‌ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له‌ ئیتاڵیا هه‌ر پیاوێك ماچی ئافره‌تێك بكات ئه‌وه‌ ده‌بوایه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكردایه‌.

3-درێژترین ماچ له‌ تایلاند تۆماركراوه‌ و 58 خوله‌كی خایاندوه‌.

4-درێژترین ماچی سینه‌مای 4 خوله‌كی خایاندوه‌ ئه‌ویش له‌ فیلمی " تۆ ئێستا له‌ جه‌نگدایت" 

5-ئه‌وكاته‌ی‌ یه‌كه‌مجارته‌ ماچی كه‌سێك بكه‌یت ئه‌وه‌ ئاستی هۆرمۆنی دۆپامین  و ئۆكسیتۆسین و ئه‌دریناڵین به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ خوێندا زیاد ده‌كات و به‌هۆیه‌وه‌ دڵ داوای زیاتری ئۆكسجین ده‌كات و ده‌ینێرێت بۆ مێشك.

6-له‌كاتی ماچكردندا مرۆز زیاتر له‌ 100 ماسولكه‌ به‌كارده‌هێنێت 34 دانه‌ له‌وانه‌ ماسولكه‌ی‌ ڕوخساره‌.

7- ماچكردن گلێنه‌ی‌ چاوه‌كان گه‌وره‌تر ده‌كات و ئه‌مه‌ش  كاریگه‌ری هاوشێوه‌ی‌ وه‌رگرتن و به‌كارهێنانی هه‌ندێك جۆر مادده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌.

8- له‌كاتی ماچكردندا ڕژێنه‌كانی جه‌سته‌ بڕێكی زۆر هۆرمۆنی تستۆستیرۆن ده‌ڕژێننه‌ خوێنه‌وه‌.

9-ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل له‌ خوێندا به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ مرۆڤ كه‌متر هه‌ست به‌ ئازار ده‌كات.

10-ئه‌و كاته‌ی‌ دوو كه‌س ماچی ده‌می یه‌كتر ده‌كه‌ن زیاتر له‌ 80 جۆری میكرۆب بۆ یه‌كتر ده‌گوێزنه‌وه‌ و به‌خته‌وه‌رانه‌ زۆرێك له‌وان مه‌ترسیدار نین و به‌ڵام ئه‌م هۆكاره‌ وایكردوه‌ پزیشكه‌كان هۆشداری بده‌ن له‌وه‌ی‌ ماچكردنی ده‌می منداڵ شیاو نییه‌.