ڕاچڵهكین-
هه‌موان له چونه ته‌مه‌ن ده‌ترسن به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌نجامدانی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك واده‌كات زوتر پیر ببیت، چه‌ند هۆكارێك واده‌كات پێش وه‌خت پیر ببیت.
1- خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ:
ئه‌م حاڵه‌ته ده‌رونیه كار له كارلێكه كیمیاوی و فیزیاویهكانی ناو جه‌سته ده‌كات و زۆر كات كار له بۆهێڵه‌كانی سه‌ر كرۆمۆسۆم ده‌كات كه به‌رپرسه له‌به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی جه‌سته و پاراستنی ته‌ندروستی.
2- ته‌نهایی:
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت زوو پیر نه‌بیت ئه‌وه هه‌وڵبده په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانت به‌تین بكه‌یت چونكه ئه‌مه ڕاسته‌وخۆ كار له باری ده‌رونی مرۆڤ ده‌كات.
3-چه‌وری:
زۆر خواردنی خۆراكه چه‌ور و شیرینه‌كان ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و گیرانی ملوله‌كانی خوێن زیاتر ده‌كات چونكه به‌هۆی زۆر بوونی كێشه‌وه مرۆڤ جوڵه‌ی كه‌متر ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه خواردنی سه‌وزه و خۆراكه پڕ ڕیشاڵه‌كان باشترین جۆرن بۆ ته‌ندروستی.
4-دره‌نگ نوستن:
شه‌وانه دره‌نگ مه‌خه‌وه چونكه ئه‌مه نیشانه پێش وه‌خته‌كانی پیری له‌سه‌ر ڕوخسار ده‌رده‌خات و په‌ڵه‌ی ڕه‌ش له‌ژێر چاودا دروست ده‌كات و هۆكار ده‌بێت بۆ هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به ماندوێتی.
5- كێشانی جگه‌ره:
به‌رده‌وام باس له زیانه‌كانی كێشانی جگه‌ره ده‌كرێت و ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان زیاتر ده‌كات و زووتر پیری له‌سه‌ر ڕوخسارت ده‌رده‌كه‌وێت.
6-ته‌مه‌ڵی:
ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌ڵن و زۆر داده‌نیشن ئه‌وه كێشیان به‌خێرای زیاد ده‌كات و پیری پێش وه‌خت له‌سه‌ر جه‌سته و ڕوخساریان ده‌رده‌كه‌وێت.
7-ماكیاج:
گرنگی نه‌دان به ڕوخسار و به‌كارنه‌هێنانی دژه خۆر و زۆر چونه به‌ر خۆر و به‌كارهێنانی ماكیاج چرچی له‌سه‌ر ڕوخسار دروست ده‌كات.
8-نوستن له‌سه‌ر ڕوخسار:
به‌رده‌وام خوگرتن به نوستن له‌سه‌ر ڕوخسار كۆلاجینی ناو پێست تێكده‌شكێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه پزیشكه‌كان ڕێنمویمان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پشت بخه‌وین نه‌ك ڕوخسار.
9-پله‌ی گه‌رمای به‌رز:
هه‌وای وشك و به‌رزی پله‌كانی گه‌رما پێست وشك ده‌كاته‌وه و چرچی ده‌كات، نیشانه پێش وه‌خته‌كانی پیری له‌سه‌ر ڕوخسار ده‌رده‌خات.
10-زۆر دانیشتن:
زۆر دانیشتن له شوێنی كار یان به‌كارهێنانی مۆبایل و چه‌مانه‌وه‌ی پشت ئازاری پشت دروست ده‌كات.