پەرلەمانی عیراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ ژمارەیەك پرۆژە یاسا ئەنجامدەدات

204 جار خوێندراوەتەوە کات12:32 بەروار26-03-2019
پەرلەمانی عیراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ ژمارەیەك پرۆژە یاسا ئەنجامدەدات

راچڵەكین-

پەرلەمانی عیراق بۆ ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەكەم و هەموار بۆ ژمارەیەك پرۆژە یاسا كۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنەكەی پەرلەمان بێت كە بڕیار وایە كاژێر 13:00 بەڕێوەبچێت، ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئاداری 2019 پەرلەمانی عیراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە باسای هەمواری شەشەمی یاسای جێبەجێكردن و گفتوگۆ بۆ پرۆژە یاسای خزمەتی شارستانی ئەنجامدەدات.

هەر لەو دانیشتنەدا، گفتوگۆ لەسەر هەمواری یەكەمی پرۆژەیاسای ڕەگەزنامەی عیراقی، پرۆژەیاسای هەمواری یاسای پێبژاردنەكان، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیاری یاسای هەمواری یەكەم بۆ یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای دەستەی نەزاهە و پرۆژە یاسای هاتوچۆ، دەكرێت.