د. بەرهەم ساڵح جەختدەكات لە پتەوی پەیوەندییەكان نێوان عیراق و ئەندۆنیزیا

208 جار خوێندراوەتەوە کات02:06 بەروار26-03-2019
د. بەرهەم ساڵح جەختدەكات لە پتەوی پەیوەندییەكان نێوان عیراق و ئەندۆنیزیا

راچڵەكین-

سەرۆككۆماری عیراق جەختدەكات لەسەر كاری هاوبەشی نێوان عیراق و ئەندۆنیزیا و بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دۆست لە گشت بوارەكاندا بەتایبەتی بواری ئابووری.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئاداری 2019 د. بەرهەم ساڵح لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە عەلوی شەهاب نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەندۆنیزیا بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی هەردوو گۆڕپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و چەند دۆسیەكی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆ كرا.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، د.بەرهەم ساڵح ئاماژەی كردووە بە پتەوی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، هاوكات جەختی لەسەر كاری هاوبەش و بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دۆست كردەوە لە گشت بوارەكاندا بەتایبەتی بواری ئابووری.

لای خۆیەوە‌ عەلوی شەهاب سڵاوی سەرۆكی ئەندۆنیزیای گەیاندە سەرۆك كۆمار و سوپاسگوزاری خۆی بۆ سەرۆك دەبڕی بۆ پشتیوانیكردنی لە چالاككردنەوەی ئاراستەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان عێراق وئەندۆنیزیا.