پەرلەمانی عێراق لەكۆبونەوەدایە

160 جار خوێندراوەتەوە کات02:51 بەروار26-03-2019
پەرلەمانی عێراق لەكۆبونەوەدایە
راچڵەكین 
 
 
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ماوەی زیاتر لەكاتژمێرێكە لەكۆبونەوەدایە و خوێندنەوەی یەكەمیشی بۆ پرۆژەیاسای جێبەجێكردن ئەنجامدا. 
 
دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بەسەرۆكایەتی حەلبوسی بەردەوامی هەیە و بڕیارە هەر لەو دانیشتنەدا، گفتوگۆ لەسەر هەمواری یەكەمی پرۆژەیاسای ڕەگەزنامەی عیراقی، پرۆژەیاسای هەمواری یاسای پێبژاردنەكان، ئەنجامدرێت. 
 
هاوكات پەرلەمانتاران ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیاری یاسای هەمواری یەكەم بۆ یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای دەستەی نەزاهە و پرۆژە یاسای هاتوچۆ، دەكەن.