ئاسایشی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیركرد كە ئۆتۆمبیلی ژنێكیان دزیبوو

240 جار خوێندراوەتەوە کات03:51 بەروار26-03-2019
ئاسایشی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیركرد كە ئۆتۆمبیلی ژنێكیان دزیبوو
راچڵەكین 

 

 

ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردنی هه‌موو جۆره‌ تاوانێك و دزیكردن و كاری نایاسایی سێ كەسیان دەستگیركردووە كە ئۆتۆمبیلی ژنێكیان دزیبوو دواتر فرۆشتبوویان. 
 
 
لەراگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، , هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان ڕۆژی  25/3/2019 له‌شاری سلێمانی ، به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی ( 443 ) له‌ یاسای سزادانی عیراقی ، سێ كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن ، به‌ناوه‌كانی1- تۆمه‌تبار ( پ ، س , ڕ ) له‌دایكبووی ساڵی 1998 ، پیشه‌ی (كاسب) .
2- تۆمه‌تبار  ( س ، م , أ ) له‌دایكبووی ساڵی 1994 ، پیشه‌ی (كاسب .
3- تۆمه‌تبار  ( ج ، م ,أ ) له‌دایكبووی ساڵی 1998 ، پیشه‌ی (كاسب .
 
 
ئاماژەی بەوەشداوە  هۆكاری دەستگیركردنیان ، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی شه‌وی 17/3/2019 تۆمه‌تباران هه‌ستاون به‌ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلێك له‌جۆری هۆندای سۆناتا كه‌شۆفێره‌كه‌ی ژنێك بووه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان لێ سه‌ندووه‌ و بردویانه‌، دواتر فرۆشتویانه‌.
 
رونیشیكردووەتەوە،  دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ و تۆماركردنی سكاڵا هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستیان كرد به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و توانیان ده‌ستگیریان بكه‌ن له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌م تاوانه‌داناو دانیان به‌وه‌شدانا كه‌پێشتر چه‌ندین دیزی چه‌كو پاره‌یان ئه‌نجامداوه‌ و كاری یه‌كه‌مجاریان نه‌بووه‌.
 
ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەشكردووە، به‌بڕیاری دادوه‌ر  هەرسێ تۆمەتبارەكە ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌ .