"دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم پێشدەخرێت"

4420 جار خوێندراوەتەوە کات04:05 بەروار26-03-2019
 
راچڵەكین 
 
سەرچاوەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، بڕیارە بەپێی پلانێک کاتی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە مانگی داهاتوودا پێشبخرێت و چەند رۆژێک بێتەوە پێشەوە
 
ئەمرۆ سێشەممە٢٦ی ئاداری ٢٠١٩ سەرچاوەک لە وەزارەتی دارایی وئابوری هەرێم  بەراچڵەكین-ی  ڕاگەیاند، بڕیارە بەپێی پلانێک کاتی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە مانگی داهاتوودا پێشبخرێت و چەند رۆژێک بێتەوە پێشەوە.
 
وتیشی، رۆژی 2 ی مانگی داهاتوو مووچەی مانگی 1 ی 2019  لە 2ی نیسان بەبێ پاشەكەوت دەابەش دەكرێت و سەرەتاش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و  پەروەردە دابەش دەكرێت. 
 
 
ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی هەینی ٨ی ئاداری ٢٠١٩ حکومەتی هەرێمی کوردستان پاشەکەوتی موچەی لە سیستمی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەڵگرتو پێشتریش  هەموو 5ی مانگێك مووچەی دابەش دەكرد..