مژدە محمود: لەبەردەم کامێرادا شڵەژام

10723 جار خوێندراوەتەوە کات04:45 بەروار26-03-2019
مژدە محمود:  لەبەردەم کامێرادا شڵەژام
 
راچڵەكین 
 
لەبەرامبەر بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆی لەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان مژدە مەحمود پەرلەمانتاری نەوەی نوێ رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، زۆر زۆر ئاساییە لەبەردەم كامێرادا بشڵەژێی، یان هەڵە بكەیت، دەشڵێت، دە جاری ترو صەد جاری تر لەبەردەم كامیرا بشڵەژێم، یەك زەڕڕە پاشەكشە ناكەم لەو كارەی دەستم داوەتێ.
 
 
مژدە مەحمود لەرونكرنەوەكەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، زۆر زۆر ئاساییە لەبەردەم كامێرادا بشڵەژێی، یان هەڵە بكەیت بەڵام نائاسایی و نائەخلاقی ئەوەیە، لەپشتی كامێراوە معامەلە بە دەنگی دەنگدەرەكانتەوە بكەیت و متمانەیان بفرۆشیت، نائاسایی و نائەخلاقی ئەوەیە قوتی ئەم میللەتە بدزیت و سەروەتەكەیان تاڵانكەیت و میللەتەكەت بچەوسێنیتەوە، بەڵێ ئەوە نائەخلاقی و نائاساییە.
 
‎باسی لەوەشكردووە، بەڵێ دە جاری ترو صەد جاری تر لەبەردەم كامیرا بشڵەژێم، یەك زەڕڕە پاشەكشە ناكەم لەو كارەی دەستم داوەتێ، كە ڕووبەڕووبونەوەی ستەمكارو خاكفرۆش و خیانەتكارەكانی نیشتیمانە.
 
 
ئەوپەرلەمانتارەی نەوەی نوێ ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بەڵێ دڵنیابن بەهەموو شێوەیەك ڕووبەڕووتان ئەبمەوە لەگەڵ هاوڕێكانم چونكە من وەعدم بەخواو بە میللەتەكەمداوە كە ڕووبەڕووی زاڵم و ستەمكارەكان ببمەوە.
 
ئەورونكردنەوەی پەرلەمانتارەكەی نەوەی نوێ لەكاتێكدایە، گرتەیەكی ڤیدیۆی ناوبراو لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە لەكاتی لێدوانێكی بۆ میدیای  نزیك لە حزبەكەی توشی شڵەژاوی بووە ئەوەش كاردانەوە ی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لێكەوتەوە و رەخنەیان لەوپەرلەمانتارە گرت.