هواوه‌ی دوو مۆبایلی ناوازه‌ی نمایشكرد

200 جار خوێندراوەتەوە کات05:36 بەروار26-03-2019
هواوه‌ی دوو مۆبایلی ناوازه‌ی نمایشكرد


راچڵه‌كین - سه‌ربه‌ست نه‌جمه‌دین

له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا و به‌ ئاماده‌بوونی زۆرێك له‌ هه‌وادارانی ته‌كنه‌لۆجیا و مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان، كۆمپانیای هواوه‌ی دوو مۆبایلی گرنگ و ناوازه‌ی نمایشكرد.

ئه‌و دوو مۆبایله‌ش له‌ جۆری پی (P)بوون به‌ ناوه‌كانی (Huwei p30 و Huwei p30 pro) بوون كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی گرنگ و به‌هێز له‌خۆده‌گرێت.

لێره‌دا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جۆری یه‌كه‌م واته‌ Huwei p30 ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌ ئه‌مانه‌ن:

- قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی ٦.١ ئینجه‌
- شاشه‌كه‌ی له‌ جۆری ئۆلێده‌
- ڕوونی شاشه‌كه‌ی 1080 به‌ 2340 پێكسڵه‌
- وه‌شانی پای ئه‌ندرۆیدی له‌سه‌ره‌
- ڕام: شه‌ش گێگا و هه‌شت گێگا
- میمۆری ناوه‌كیی: ٦٤ و ١٢٨ و٢٥٦ گێگایی بۆ رامی هه‌شت، ١٢٨ گێگایی بۆ رامی شه‌ش
- كامێرای پشته‌وه‌ سێ دانه‌یه‌ به‌ كوالێتی: ٤٠ و ١٦ و ٨ مێگاپێكسڵی
- كامێرای سێڵفی ٣٢ مێگاپێكسڵه‌
- به‌ چوار ڕه‌نگی جیاواز به‌رده‌ستكراوه‌
- دوو سیم كارتی بۆ ده‌بێت
- توانستی باتری: ٣٦٥٠ ملی ئه‌مپێر

Huawei P30

Huawei P30

Huawei P30