عه‌مره‌كارێكی كورد له‌ سعودیه‌ كۆچی دواییكرد

461 جار خوێندراوەتەوە کات05:45 بەروار26-03-2019
عه‌مره‌كارێكی كورد له‌ سعودیه‌ كۆچی دواییكرد
راچڵه‌كین

عه‌مره‌كارێكی كوردی خه‌ڵكی شاری‌ هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ شاری مه‌دینه‌ی سعوودیه‌ كۆچی دوایی كرد و ته‌رمه‌كه‌شی له‌و وڵاته‌ به‌خاكسپێردرا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و عه‌مره‌كاره‌، سه‌ردانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری كردووه‌ له‌ شاری مه‌دینه‌ و له‌وێ كۆچی دوایی كردووه.

ته‌رمی‌ ئه‌و عه‌مره‌كاره‌ كورده‌ دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ پشكنینی پزیشكی، ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گۆڕستانی به‌قیع به‌ خاك سپێردراوه‌.