راچڵه‌كین
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، باجی سه‌ر جبسی هاورده به‌ڕێژه‌ی 100 له‌سه‌د زیاد ده‌كات و داوا ده‌كات ده‌سته‌ی گومرگ ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه بكات.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باجی سه‌ر جبسی زیاد كردووه و به‌گوێره‌ی بڕیاری سه‌پاندنی جبس، له‌مه‌ودا و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو باجی سه‌ر جبس به‌ڕێژه‌ی 100 له‌سه‌د زیاد ده‌كرێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق داوا ده‌كات ده‌سته‌ی گومرگی عیراق، ده‌ستبكات به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه له ته‌واوی ده‌روازه سنورییه‌كان.
بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای یه‌كخستنی پێناسه‌ی گومرگی له ته‌واوی عیراق.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، چاودێری دۆخی بازاڕ بكه‌ن تاوه‌كو بزانن كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره له بازاڕدا چۆن ده‌بێت.