لەبارەی پردی دەربەندی رانیەوە، بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی ڕاپەڕین هۆشداری دەدات

675 جار خوێندراوەتەوە کات06:32 بەروار26-03-2019
لەبارەی پردی دەربەندی رانیەوە، بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی ڕاپەڕین هۆشداری دەدات
 
راچڵەكین 
بەڕێوەبەرایەتی چاکردن و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕاپەڕین رایگەیاند، لەماوەیەکی نزیکدا دەستبکرێت بەنۆژەنکردنەوەی پردی دەربەندی رانیە هۆی  مەترسی چاڵبوونی ناوەڕاستی هەموو سپانەکان دەشڵێت بڕیاریانداوە بە قەەغەکردنی هاتوچۆی ئوتۆمبێلی بارهەڵگر بەسەر پردەکە و کۆنتڕۆڵکردنی هاتوچۆی ئوتۆمبێلی بچووک لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار لەپێناو پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان.
 
 
لەراگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ  سێشەممە 26ی ئاداری 2019 بەڕێوەبەرایەتی چاکردن و پاراستنی ڕێگاوبانی ڕاپەڕین رایگەیاند، ڕۆژانە لەپەیج و ئەکاونتەکانەوە باس لەمەترسی لەسەر پردی دەربەندی ڕانیەدەکرێت کە هەندێکیان پێیان وایە ئەو مەترسیانە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکەیە کە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە لەمساڵدا .
 
رونیشیكردووە، لەڕاستیدا مەترسی ڕاستەقینە شتێکی ترەو هیچ پەیوەندی بە  ئاستی ئاوەکەوە نیە، بەڵکو خودی پردەکە بەپلێت و ترەس و گێردەرەکانەوە لەمەترسیدان ئەویش بەهۆی ئەو (deflection)ە واتە چاڵبوونی ناوەڕاستی هەموو سپانەکان بەتایبەت سپانی ناوەڕاست." 
باسی لەوەشكردووە، " تاکە چارەسەری کاتی لەئێستادا بریتییە لە کەم کردنەوەی قورسایی (load)ە لەسەر پردەکە.
 
 
ئەوەشیخستووەتەڕوو، بەهەوڵ و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیمان و پشتیوانی ئیدارەی ڕاپەڕین، بەفەرمانی وەزاری وەزارەتی ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێکردن و لەمانگی ۱۲ ساڵی ۲۰۱۸ فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ گۆڕینی پردەکە دەرچوو لە ئاسنەوە بۆ کۆنکرێت و زیادکردنی دوو پایەی تر کەچارەسەری یەکجاریە بۆ پردی دەربەند، وە بوجەی تەوای بۆ دانراوە بەڵام بەهۆی بەرزی ئاستی ئاوەکە ناتوانرێت لەئێستادا کاری تێدابکرێت".

 

جەختیشی لەوەكردووەتەوە، هەربۆیە دوای سەردانی کردنی ستافی ئەندازیاری و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و لێپرسراوی بەشی هونەری، قایمقامی ڕانیە بەڕیوەبەری  پۆلیس و هاتوچۆو بەرگری شارستانی، هەروەها ستافیێکی سەنتەری ڕاوێژکاری بەشی ئەندازیاری زانکۆی ڕاپەڕین بڕیاردرا بە:
۱-قەەغەکردنی هاتوچۆی ئوتۆمبێلی بارهەڵگر بەسەر پردەکە تا دوای دروستکردنی پردە نوێیەکە کە بڕیارە لە نێوان مانگی ۷ بۆ ۸ ی ئەمساڵ دەستبەکار بێت.
۲- کۆنتڕۆڵکردنی هاتوچۆی ئوتۆمبێلی بچووک لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار لەپێناو پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان.
۳- لەماوەیەکی نزیکدا دەستبکرێت بەنۆژەنکردنەوەی پردەکە.