ئه‌م پشیله‌یه‌ به‌شاجوان هه‌ڵبژێردرا

201 جار خوێندراوەتەوە کات06:54 بەروار26-03-2019
ئه‌م پشیله‌یه‌ به‌شاجوان هه‌ڵبژێردرا
راچڵه‌كین

پشیله‌یه‌ك به‌ناوی‌ "ساباك" له‌ وان به‌ شاجوانی‌ پشیله‌كانی‌ توركیا هه‌ڵبژێردرا، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ پێشبڕكێیه‌كدا 95 خاڵی به‌ده‌ستهێنا.

ساباك له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌ه‌وه‌ وه‌ك شاجوان دیارییكرا و پێشبڕكییه‌كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆی "یۆزینجۆ بێڵ"ه‌وه‌ رێكخرابوو.

خاوه‌نی ئه‌و پشیله‌یه‌ ناوی‌ "بۆرجۆ ئۆتكانار"ه‌ و مامۆستای ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌ و ده‌ڵێت "به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و نازناوه‌ ئه‌جامی‌ دوو ساڵ گرنگیدان بووه‌ به‌ ساباك".

ئه‌و خانمه‌ ده‌شڵێت "ساباك" ئێستا یه‌كێكه‌ وه‌ك ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌مان و ئێستا خێزانه‌كه‌مان بووه‌ به‌ سێ كه‌س، به‌ڵام پێشتر دوو كه‌س بووین.