یوڤانتۆس راگەیاندراوێکی لەسەر پێکانەکەی رۆناڵدۆ بڵاوکردەوە

287 جار خوێندراوەتەوە کات07:27 بەروار26-03-2019
یوڤانتۆس راگەیاندراوێکی لەسەر پێکانەکەی رۆناڵدۆ بڵاوکردەوە



یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی لەسەر ئەو پێکانەی دووچاری کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانیان بووە، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تووشی بوونی ئەو یاریزانەی بە پێکان دووپاتکردەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ شەوی رابردوو لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرانبەر سڕبیا، لە خولەکی ٣١ تووشی پێکانهات و بە ناچاریی یاریگای بەجێهێشت.

لەوبارەیەوە یوڤی رایگەياندووە، دۆن لە ماسولکەکانی رانی راستی دا تووشی پێکانهاتووەو لە چەند رۆژی داهاتووش زانیاریی ورد و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرادەکرێت.

ئەمەش هاندەرانی ئەو یانەیەی خستە دڵەڕاوکێوەو لە چاوەڕوانی ئەوەدا تا بزانن بۆ یاریی بەرانبەر ئەیاکس لە خولی پاڵەوانەکانی دەتوانێت یاریی بکات یاخود نا.