هاتوچۆ خاوه‌ن ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌

1501 جار خوێندراوەتەوە کات08:36 بەروار26-03-2019
هاتوچۆ خاوه‌ن ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌
راچڵه‌كین

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی راپه‌رین، خاوه‌ن ئۆتۆمبێلی‌ هه‌ڵگری‌ تابڵۆی پارێزگاكانی‌ خوارووی عیراق و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی هه‌ڵگری‌ ئاڕمن ئاگادارده‌كاته‌وه‌ ده‌ڵێت، بۆ له‌مه‌ودا سزای‌ سه‌رپێچی تێپه‌ڕاندنی خێراییان بۆ ده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، هاتوچۆی راپه‌رین ده‌ڵێت "شۆفێران و هاوڵاتیان لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ڕاپەرین ،ئاگادار دەكەینەوە،لەبەرواری ١/٤/٢٠١٩وەسزای سەرپێچی تێپەڕاندنی خیرای بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەش تۆمار دەكرێت كەهەڵگری تابلۆی پارێزگاكانی خوارووی عێراقن،لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانەی كارتی زانیاری(ئارم)یان ھەیە یاخود بێ سەرەتان".