نه‌وه‌ی نوێ : پێویسته‌ هه‌موان فشار له‌ پارتی بكه‌ین یاسای بودجه‌ جێبه‌جێ بكات

79 جار خوێندراوەتەوە کات08:49 بەروار26-03-2019
نه‌وه‌ی نوێ : پێویسته‌ هه‌موان فشار له‌ پارتی بكه‌ین یاسای بودجه‌ جێبه‌جێ بكات
راچڵه‌كین

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ نه‌وه‌ی نوێ  ده‌ڵێت، پێویستە ھەموان فشار بخەینە سەر پارتی تا ئیلتیزام بە یاسای بودجەی ٢٠١٩ ی ئیتیحادی بکات و چیتر دۆسێی نەوت و گاز لە تاریکیدا بەڕێوە نەبات.

رابورن مه‌عروف، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیوێتی "سووپاس بۆ خوای گەورە، پاشان کۆششی بەشێك لە نوێنەرانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بودجەی ساڵی ٢٠١٩ ی ئیتیحادی، گرەنتی بەردەوامی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و ھێزەکانی پێشمەرگەمان کردوە. بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە، پارتی یاسای بودجە پێشێل بکات!".

ده‌شڵێت "پێویستە ھەموان فشار بخەینە سەر پارتی تا ئیلتیزام بە یاسای بودجەی ٢٠١٩ ی ئیتیحادی بکات و چیتر دۆسێی نەوت و گاز لە تاریکیدا بەڕێوە نەبات!".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی حكوومەتی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی‌ نزیك له‌ پارتی رایگه‌یاندووه‌، ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت، ھیچ كێشەیەكی لەسەر نییە، بەڵام ئەگەر گفتوگۆیەكی لەسەر بكرێت؛ ئەوا شتێكی جیاوازە و ئەو مانایە ناگەیەنێت، كە بودجە نەنێردرێت.