چەند نیشانەیەك ئاماژەیە بۆ كەمی ڤیتامین B6 لە جەستەدا

374 جار خوێندراوەتەوە کات09:02 بەروار26-03-2019
چەند نیشانەیەك ئاماژەیە بۆ كەمی ڤیتامین B6 لە جەستەدا

ڕاچڵەكین-

ڤیتامین ( B 6) یان پایرۆدۆکسدین یه‌کێکه‌ له‌و ڤیتامینانه‌ی له‌ ناو ئاودا ده‌توێته‌وه‌ ، بۆیه‌ له‌شی مرۆڤ توانای کۆکردنه‌وه‌ی نیه‌ و پێویسته‌ به‌رده‌وام له‌ ڕێگه‌ی خۆراکه‌وه‌ وه‌ربگیرێت، دكتۆر كامەران ڕەسوڵ پزیشكی پسپۆڕی خۆراك و نەشتەرگەری گشتی لەم بابەتەوە سوود و نیشانەكانی كەمی ئەم ڤیتامینە لە جەستەدا باس دەكات .

 سووده‌ ته‌ندروسته‌کانی :
1-به‌هێز کردنی مێشک و کۆئه‌ندامی ده‌مار و زیاد کردنی ته‌رکیز و که‌م کردنه‌وه‌ی له‌بیر چوونه‌وه‌.
2- که‌مکردنه‌وه‌ و ڕێگه‌گرتن له‌ ڕشانه‌وه‌ و دڵ تێکه‌ڵ هاتن له‌ سه‌ره‌تای سکپڕی دا.
3- ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ پێکهێنانی خانه‌کانی خوێن و ڕێگری کردن له‌ که‌مخوێنی .
4- پاراستنی ته‌ندروستی پێست .
5- ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ پێکهێنانی کۆمه‌ڵێک ئه‌نزیمی کۆئه‌ندامی هه‌رس و کارلێکی وزه‌ی ناو خانه‌کان .

6- ڕێگه‌گرتن له‌ بێهیز بوونی ده‌مار و سڕ بوونی ده‌ست و قاچ و هه‌ست کردن به‌ مێروله‌کردنی ده‌ست و قاچ .
7- پاراستنی ته‌ندروستی لیمفه ‌گرێکان و سپڵ .
- نیشانه‌کانی :
1- سڕ بوونی ده‌ست و قاچ و هه‌ست کردن به‌ مێروله‌کردنی ده‌ست و قاچ .
2-که‌مخوێنی .
3- خه‌مۆکی.
4- بێهێزی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش .
5-په‌رکه‌م و فێ لێهاتن ، به‌رده‌وام بوونی گه‌شکه‌ و فێ له‌ مناڵان هه‌رچه‌نده‌ ده‌رمانی دژه‌په‌رکه‌میش وه‌رگرێت .
6-هه‌وکردنی زمان و لێو و قڵیشانی لێو .
7-سه‌ر لێ تێک چوون و شت بیرچوونه‌وه‌ .

- گرنگترین سه‌رچاوه‌ خۆراکیه‌کانی :
1-نۆک .
2-جگه‌ر و گۆشتی ئاژه‌ڵ .
3-سینگی مریشک ۰
4-ماسی توونه‌ ۰
5- تۆڤۆ ۰

- هه‌روه‌ها به‌ ڕێژه‌ی که‌متر هه‌یه‌ له‌ ناو : ئاردی بۆر ، برنجی بۆر یا قاوه‌یی ، پاقله‌مه‌نیه‌کانی تر ، په‌تاته‌ ، ماسی ، ئه‌ڤۆگادۆ ، شیر ، گێزه‌ر ، سپێناخ ، چه‌ره‌س ، گوێز ، کاڵه‌ک .