فاقە مەخمووری کێ بوو؟

10647 جار خوێندراوەتەوە کات09:25 بەروار26-03-2019
فاقە مەخمووری کێ بوو؟

راچڵه‌كین

فاقە مەخمووری ھەڵۆکەی قەرەچووغ، یەکێک لە فەرماندە ئازاکان کە شەوی ٢٦-٢٧ی مانگی ئازار ٢٤ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر شەھیدبوونیدا.

-فاقه مخموری له ساڵی ١٩٦٣له مخمورله دایکبووه
-ساڵی ۱۹۸۰پەیوەندی به کۆمەڵەی رەنجدەران کردووە. 
-ساڵی ۱۹۸۲پەیوەندی به هێزی پێشمەرگه کردووه له دەشتی هەولێر.
-له کۆتایی ساڵی۱۹۸٤دەبێته جێگری کەرتی تیپی (٨٧)قه رەچوغ 
-ساڵی ١٩٨٦بۆته فەرماندەی کەرتی (٢)ی شەهید ئەحمەد قەمبەری له تیپی (٨٧)قەرەچووغ. 
-ساڵی ١٩٨٨دەبێته جێگری فه رمانده ی تیپی (٨٧)ی قەرەچوغ 
-ساڵی ١٩٨٩دەکرێته فەرماندەی تیپی (٨٧)قەرەچوغ.
-له ڕاپه ڕینی ۱۹۹۱دەکرێتە جێگری بەتالیۆنی ۱۷ قەرەچووغ که ئەو سا شەهید ڕێباز لێپرسراوی بوو.
-هەمان ساڵ دەکرێت بە فەرماندەی بەتالیۆنی ۱۷قەرەچوغ.
-ساڵی ١٩٩٢کراوه لەگەڵ دامەزراندنی حکومەتی هەرێم دا دەبێته لێپرسراوی فەوجی (۲)ی پاراستنی هەولێرو پلەی مقدمی پێ دەبەخشرێت 
-بۆماوەیەک دەبێته بەڕێوەبەری ئاسایشی ئاکرێ.

چەپکێک لە نەبەردیەکانی:  
۱-داستانی پایزی ۱۹٨٣ی بیتواته.
۲-گرتنی هیران له مانگی کانونی دووەمی ١٩٨٥.
۳-گرتنی زنجیرە رەبییەکانی ڕێکای کۆیه هەولێر له شوباتی ۱٩٨٥.
٤-بەشداری شەڕی قەیوان ماوەت ساڵی١٩٨٦
٥-لێدانی بیره نەوتەكانی كەركوك ١٩٨٦
٦-شەڕی سیاوو  شێخ شەروان١٣-١١-١٩٨٦
۷-شه ڕی تەلەلخێم ۱٩٨٦
٨-شەڕه بەناوبانگەکەی تەقتەق و گرتنی قاگعی ابوجعفر منصورو ڕەبییەکانی دەوروبەری ١٩٨٧
٩-شەڕەکانی مەڵبەندی ۳و گرتنی سەری ڕەش.
۱۰-شەره بەناوبانگەکەی کونه کۆتری قه ندیل ۱۹۸۸
۱۱-گرتنی گوندی مەچلوبه لەتۆڵەی کیمیابارانی شاری هەڵه بجه۱۹۸۸.
۱۲-بەرپرسی راستەوخۆی ڕزگارکردنی مخمورو کەندێناوەو قەراج له ڕاپەڕینه مەزنەکەدا.
۱۳-داستانی کۆڕێ و سوتاندنی دەبابەیەک له ۱۹۹۱.
۱٤-لێپرسراوی ڕاستەوخۆی گرتنی فەوجی ۲۰ی سەربەلیوای دیبەگه -مخموری بەعس.
شەوی ٢٦/٢٧-٢-١٩٩٥ لە شەڕێکی نابەرانبەردا بەناھەق شەھیدکرا.