بۆ سێڵفیەك خۆیدا بە كوشت

532 جار خوێندراوەتەوە کات09:38 بەروار26-03-2019
بۆ سێڵفیەك خۆیدا بە كوشت
ڕاچڵەكین-

كچێكی تەمەن 15 ساڵ تەنها بۆ ئەوەی سێڵفیەكی جوان لەگەڵ هاوڕێ كچەكەی بگرێت لە شوێنی تێپەڕ بوونی شەمەندەفەرێك خۆی بە كوشت دا.

كارینا بایموخامبیتۆفا خەڵكی ڕوسیایە و بۆ گرتنی وێنەیەك چۆتە سەر هێڵی شەمەندەفەرێك لە ناوچەكەی بەڵام پێش ئەوەی فریا بكەوێت وێنەكەی بگرێت و بڕوات شەمەندەفەرەكە لێی داوە و ملادووە.

شۆفێری شەمندەفەرەكە ئاشكرای كردوە ئەو كاتەی ئەم دوو كچە هەرزەكارەی لەسەر هێڵی شەمەندەفەرەكە بینیوە توشی شۆك بووە و چەند زەنگی تایبەتی ئاگاداركردنەوەی لێداوە سوودی نەبووە و نەشیتوانیوە شەمەندەفەرەكەی بوەستێنێتەوە لەبەر ئەوە یەكێك لەم كچانە بەركەوتوە و مردووە.

بەهۆی ئەم ڕوداوە خەمگینەوە حكومەتی ڕوسیا ئاگاداری بڵاوكردۆتەوە و هۆشداری داوەتە هەرزەكاران كە لەكاتی گرتنی وێنەی سێڵقی زۆر ئاگاداربن بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانیان دروست نەبێت و بەهۆیەوە نەمرن.