هەپەگە: لە خواكورك پێنج سەربازی توركیا كوژران

180 جار خوێندراوەتەوە کات09:22 بەروار23-05-2019
هەپەگە: لە خواكورك پێنج سەربازی توركیا كوژران
راچڵەكین-

هەپەگە ڕایگەیاند، پێنج سەربازی سوپای توركیا لەزنجیرەیەك چالاكی گەریلاكانی هەپەگەو یەژاستار لە خواكورك ، كوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی ٢١ی ئایار لە هەرێمی خواكورك و لەگردی لێلكان، گەریلا زنجیرەیەك چالاكی لەدژی سوپای توركیا ئەنجامداوە، لەئاكامدا 5 سەرباز كوژران و ژمارەیەكیش برینداربوون، هاوكات دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەك ژەك و تەقەمەنیدا. وەك ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكردووەتەوە.  

هەپەگە ڕوونیكردووەتەوە، هەمان رۆژ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا،گردی هەكاری-یان لە ناوچەی مەتینانی سەر بە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا بۆردومانكردووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.