زەمینلەرزە لە پێنجوێن ڕوویدا

157 جار خوێندراوەتەوە کات10:02 بەروار23-05-2019
زەمینلەرزە لە پێنجوێن ڕوویدا
راچڵەكین-

بەیانی ئەمڕۆ زەمینلەرزەیەك لە سنووری شاری پێنجوێن ڕوویدا. كەشناسیش دەڵێت، هاوڵاتیان هەستیان بە بومەلەرزەكە كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەوەكردووە:" كاژێر 6:29 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ 23ی ئایاری 2019، بومەلەرزەیەك بەگوڕی 3.6 پلەی رێختەرو بەقوڵایی كیلۆمەتر لەناوچەكە لەسنوری قەزای پێنجوێن رویداوە."

كەشناسی دەڵێت:" هاوڵاتیانی پێنجوێن و دەوروبەری هەستیان بەبومەلەرزەكە كردوە."