كەشوهەوای شارەكانی هەرێم

143 جار خوێندراوەتەوە کات10:17 بەروار23-05-2019
كەشوهەوای شارەكانی هەرێم
راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەش و هەوای ئەمڕۆو سبەی  ناوچەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.
 
بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئایاری 2019، ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەهەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.

ھەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ لە  ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی كراو 34پلەیە و نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراو 21پلەیە و لەسلێمانیش 30پلە بە 19پلە و دھۆك  33 بە 20پلە و كەركوكیش 36بە 21پلە دەبێت.

كەشناسی هەرێم پێشبینی ئەوەشی كردووە، سبەینێ هەیینی 24ی ئایاری 2019، ئاسمانی شارەكانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

ھەروەھا سبەی لە  ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی كراو 35 پلەیە و نزمترین پلەی گەرمی پێشبینی كراو 21 پلە دەبێت ، لەسلێمانیش 31 پلە بە 19پلە و دھۆك  34بە 21 پلە و كەركوكیش 37بە 22پلە دەبێت.