سلێمانی؛ خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند گردبوونەوە

390 جار خوێندراوەتەوە کات12:24 بەروار23-05-2019
سلێمانی؛ خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند گردبوونەوە
راچڵەكین-

خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند لەبەردەم پرۆژەكە گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا. دەشڵێن بەنیازن لەئاسایشی سلێمانی سكاڵای یاسایی تۆمار بكەن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە23ی ئایاری 2019 خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند لەبەردەم دەرگای سەرەكی چاڤیلاند خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەنجامدا.

نوێنەری خاوەن پشكەكانی چاڤی لاند لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١١دا بڕی ٢٢ ملیۆن دۆلاریان خستووەتە پرۆژەكەوە و تەنها سودی دوو ساڵی پشكەكانیان وەرگرتووە لە ئیدارەی چاڤی لاند.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاری داوە لیژنەیەك لەسەر ئەو پرسە دروستبكات و بەدواداچوون بۆ كێشەكانیان بكەن.

یەكێك لەخاوەن پشكەكان راگەیاند:" دوای خۆپیشاندانەكەمان، پارێزەرەكەمان لەئاسایشی سلێمانی سكاڵای یاسایی تۆمار دەكات ."