تیرێك به‌ردڵی كه‌وت و به‌پێی خۆی چوو بۆ نه‌خۆشخانه‌

336 جار خوێندراوەتەوە کات01:54 بەروار23-05-2019
تیرێك به‌ردڵی كه‌وت و به‌پێی خۆی چوو بۆ نه‌خۆشخانه‌
ڕاچڵه‌كین-

پیاوێك به‌شێوه‌یه‌كی نامۆ له‌ مردن ڕزگاری بوو دوای ئه‌وه‌ی‌ تیرێك به‌ر دڵی كه‌وت، به‌ڵام پزیشكه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون له‌ ڕزگاركردنی له‌ مردن له‌ كاتێكی گونجاودا، و ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجه‌ ئه‌م پیاوه‌ به‌پێی خۆی چۆته‌ نه‌خۆشخانه‌.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی تۆڕی" فۆكس نیوز" ی هه‌واڵی ئه‌م پیاوه‌ له‌باكوری ئیتاڵیا ده‌ژی و دوای ئه‌وه‌ی‌ تیرێك به‌ر دڵی كه‌وتوه‌ به‌پێی خۆی چۆته‌ نه‌خۆشخانه‌ و پزیشكه‌كان چاره‌سه‌ریان بۆ كردوه‌ و تیره‌كه‌یان ده‌رهێناوه‌ و خوێن به‌ربونه‌كه‌یان وه‌ستاندۆته‌وه‌، به‌ڵام نه‌زانراوه‌ هۆكار و چۆنیه‌تی به‌ركه‌وتنی ئه‌م تیره‌ به‌ دڵی ئه‌م پیاوه‌ چۆن بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌ر سنگی توشی هه‌ستیاری بووه‌ له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ری زۆر بوو به‌هۆیه‌وه‌ بمرێت.