هه‌ناسه‌ توندی له‌كاتی نوستن و شێرپه‌نجه‌ په‌یوه‌ندیان چییه‌ به‌یه‌كه‌وه‌؟

289 جار خوێندراوەتەوە کات01:57 بەروار23-05-2019
هه‌ناسه‌ توندی له‌كاتی نوستن و شێرپه‌نجه‌ په‌یوه‌ندیان چییه‌ به‌یه‌كه‌وه‌؟
ڕاچڵه‌كین-

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا په‌یوه‌ندی نێوان توند بوونی هه‌ناسه‌ و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌یان ڕونكردۆته‌وه‌.

له‌ ڕاپۆرتێكی تایبه‌تدا كه‌ په‌یمانگای تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و سییه‌كان بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ ئێستادا به‌ ده‌ست ئه‌م كێشه‌یه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و زۆرینه‌ی‌ ئه‌وانه‌ش خانمانن.

گیرانی ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌دان له‌ كاتی نوستندا و زۆر دوباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی خوێن و دابه‌زینی تواناكانی مێشك و ماندوو بوونی درێژ خایه‌ن و زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ و چه‌ندین كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی دیكه‌.

توێژه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاتر ده‌كات و گرفته‌كه‌ له‌ خانماندا زیاتره‌ له‌چاو پیاوان ، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ له‌كاتی زۆر دوباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.