خانمێك: " ته‌مه‌نم 11 ساڵ بوو باوكم كاری له‌شفرۆشی پێكردم"

2050 جار خوێندراوەتەوە کات02:01 بەروار23-05-2019
خانمێك:
ڕاچڵه‌كین-

خانمێك له‌ ئه‌مه‌ریكا چیرۆكی ژیانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێت "له‌ ماڵێكی پڕ له‌ كێشه‌دا گه‌وره‌ بووم، باوكم زۆر توندو تیژ بوو ، یه‌كه‌مینجار له‌ ته‌مه‌نی 8 ساڵیدا باوكم ده‌ستدرێژی كرده‌ سه‌رم و كاتێك ته‌مه‌نم گه‌یشته‌ 11 ساڵ خه‌ڵكی دیكه‌ی‌ پێ ناساندم و كاری له‌شفرۆشی پێكردم"

خاوه‌نی خوشكێكی بچوكم به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی‌ به‌سه‌ر من هاتوه‌ به‌سه‌ر ئه‌ودا نه‌هات، باوكم هه‌ڕه‌شه‌ی‌ لێكردم ئه‌گه‌ر حاڵه‌كه‌ی‌ خۆم لای هیچ كه‌سێك باس بكه‌م ئه‌وه‌ ئازارم ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ ناچار بووم بێده‌نگ ببم، ده‌چوم بۆ قوتابخانه‌ و كاته‌كانی ڕۆژانه‌م به‌سه‌ر ده‌برد ڕاهاتبووم له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ "

ئه‌م خانمه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌ندێكجار باوكی بردویه‌تی بۆ ماڵی نه‌ناسراو و جلوبه‌رگه‌كه‌ی‌ له‌به‌ر داكه‌ندوه‌ و هه‌موو ئه‌وانه‌ش موشته‌ری ئه‌و بوون و له‌شفرۆشی پێوه‌ كردوه‌ و به‌ دایكی وتوه‌ كه‌ له‌ ماڵی ناسیاوێكیه‌تی و هه‌تا وایلێهاتوه‌ موشته‌ری زۆر بوو و ئافره‌تێك ته‌واوی ئه‌م كارانه‌ی‌ ڕێكخستوه‌.

ئه‌م خانمه‌ ده‌ڵێت" هه‌ندێكجار بیرم له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ تۆ بڵێی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر مندا دێت به‌سه‌ر هاوڕێكانیشم بێت و ئه‌وانیش به‌م شێوه‌یه‌ی من بژین و ته‌مه‌نم گه‌یشته‌ 28 ساڵ مۆبایلم پێ نه‌بوو به‌ڵام ده‌متوانی كۆمپیوته‌ر به‌كاربهێنم و به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕام و ڕێكخراوێكم دۆزیه‌وه‌ و ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیم پێوه‌ كردن هاتن و له‌ ماڵی باوكم منیان برد بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و ویلایه‌ته‌ی‌ تیایدا ده‌ژیام و چومه‌ شوێنێكی پارێزاو به‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ڵێم كه‌ بازرگانیان پێوه‌ ده‌كرێت هیچكات ئه‌و دۆخه‌ قبوڵ نه‌كه‌ن و ڕاسته‌وخۆ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیانتان بۆ باشتر بگۆڕدرێت و په‌له‌ كردن له‌م كاره‌ باشترین هه‌نگاو ده‌بێت"

-ئه‌مه‌ چیرۆكی ژیانی ئافره‌تێكه‌ له‌ یه‌كێك له‌ ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی و بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ خانمان چیرۆكی خۆی گێڕاوه‌ته‌وه‌.