تەرمی گەنجەكەی نێو بەنداوی دوكان دۆزرایەوە

179 جار خوێندراوەتەوە کات04:30 بەروار23-05-2019
تەرمی گەنجەكەی نێو بەنداوی دوكان دۆزرایەوە

راچڵەكین 


تیمی دەریاوانیی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین دوای 40 کاتژمێر مانەوە لەناو ئاوی دەریاچەی دوکان، تەرمی ئەو گەنجەیان لە ئاودا دۆزییەوە.

پۆلیسی بەرگریشارستانی راپەرین لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، ئەوگەنجەی كە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە دەریاچەی دوکان لە کاتی مەلەکردن، لە دەریاچەی دوکاندا خنکا و بە هۆی قوڵی ئاوەکەوه‌، ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌ 40 کاتژمێر لە ئاودا مایەوە. ئەمڕۆ تیمەكانی مەلەوانی راپەڕین 
ئاماژەی بەوەشكردووە، دواکەوتنی دۆزینەوەی تەرمەکە، پەیوەندیی بە قوڵیی ئاوەکەوە هەبوو، ئەمڕۆ توانرا لە قوڵیی 35 مەتر تەرمەکە دەربێنینەوە دۆزرایەوە.

گه‌نجه‌كه‌ ناوی "شاڵاو عەزیز ڕەزا"یه‌، خەڵکی ناحیەی خەلەکانە و 15 ساڵە لە ئەوڕوپا دەژیێت، مانگی رابردووش بۆ سه‌ردانی كه‌سوكاره‌كه‌ی گەڕاوەتەوە کوردستان، ئێوارەی دووشەممە 20ی ئه‌م مانگه‌، لەكاتی مەلەوانی لەدەریاچەی دووكان خنكا.