بیناڵی یەڵدرم: ھیچ کەسێک دەنگدەرانی کورد وەک کەوێک لەنێو جانتا نەبینێت

183 جار خوێندراوەتەوە کات04:55 بەروار23-05-2019
بیناڵی یەڵدرم: ھیچ کەسێک دەنگدەرانی کورد وەک کەوێک لەنێو جانتا نەبینێت
 
راچڵەكین 
 
 
بینالی یڵدرم کاندیدی ئاک پارتی بۆ پۆستی سەرۆکی  شارەوانی ئیستانبوڵ، رایگەیاند، "ھیچ کەسێک دەنگدەرانی کورد وەک کەوێک لەنێو جانتا نەبینێت و متمانە بەخۆتان مەکەن بەوەی کە دەنگدەرانی کورد بە تەواوی دەنگ بە ئێوە دەدەن كەمەبەست لێی جەهەپەیە. 
 
یەڵدرم لە میانی بەشداریکردن لە پرۆگرامێکی کەناڵی خەبەرتورک لەبارەی پرسیارێک سەبارەت بە ھەڵوێستی دەنگدەرانی کورد لە ئیستانبوڵ وتی، "ھیچ کەسێک دەنگدەرانی کورد وەک کەوێک لەنێو جانتا نەبینێت (متمانە بەخۆتان مەکەن بەوەی کە دەنگدەرانی کورد بە تەواوی دەنگ بە ئێوە دەدەن) لە ھەموو ھەڵبژاردنەکان دەنگی دەنگدەرانی کورد دەخرێتە سەر مێز و دابەش دەکرێت.
 
ئاماژەی بەوەشكرد، من پێموایە ئەمە بێ رێزییە لە هەمبەر برا کوردەکانمان. ئێمە بەگوێرەی نەژاد خزمەت ناکەین، ئێمە خزمەت بە سەرجەم خەڵکی ئەو شارە دەکەین. ھەدەپە کاندیدی نییە (لە ئیستانبوڵ)، ھەر بۆیەش داوای دەنگی دەنگدەرانی کورد دەکەم. داوای دەنگی تورکمانەکان و کۆچبەران و تورکەکان دەکەم. لەوانەیە خاوەن پێکھاتەی جیاواز بین، بەڵام ئەوە لەبیر مەکەن ئێمە لەم شارە دەژین. نیگەرانی و خۆشی و داھاتوومان ھاوبەشە".
 
 
قسەكانی یەڵدرم لەكاتێكدایە،  هەدەپە بەئاشكرا پشتیوانی ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ كاندیدی جەهەپە دەكات و لەهەڵبژاردنی یەكەمی شارەوانییەكانیش چاودێران باسیان لەوەدەكرد كە ئاكپارتی بەهەۆی لەدەستدانی دەنگی كوردەوە لەئیستانبوڵ بەجەهەپە دۆراوە.