پەرلەمانتارێكی گۆڕان لەبەغدا سكاڵای لەسەر حكومەتی هەرێم تۆمار كرد

185 جار خوێندراوەتەوە کات05:09 بەروار23-05-2019
پەرلەمانتارێكی گۆڕان  لەبەغدا سكاڵای لەسەر حكومەتی هەرێم تۆمار كرد

راچڵەكین 


پەرلەمانتارێكی گۆڕان بە تۆمەتی بەکارهێنانی پارەی موچەی فەرمانبەران بۆ دانەوەی قەرز، لە داواکاری گشتی عێراق سکاڵای لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمارکرد.

د.غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە راچڵەكین-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە 23 ی ئایار لە داواکاری گشتی عێراق لەسەر دوو پرس سکاڵای لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمارکردووە.

باسی لەوەشكرد، بەغدا چوار موچەی ناردووە، بەڵام هەرێم تەنها دوو موچەی دابەشکردووە و پارەکەی دیکەی داوەتەوە بە قەرز کە ئەوەش کارێکی نایاساییە و دەبێت پارەکە بدرێتە فەرمانبەران یەكێك بووە لەوپرسانەی سكاڵای تۆماركردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سکاڵای دووەمی لەسەر گواستنەوەی کەسێکە بە ناوی ئەبوبەکر حامد عەبدوڵا لە داواکاری گشتی هەولێرەوە بۆ قەزای خەبات کە ناوبراو داوای مافی خەڵکی لە حکومەتی هەرێم کردبوو.

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان جەختی لەوەشکردەوە، ئەگەر داواکاری گشتی کار لەسەر دوو سکاڵاکەی نەکات، ئەوا لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێم تۆماردەکاتەوە.