پەرلەمانی كوردستان لەبارەی مونا قاوەچی رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

416 جار خوێندراوەتەوە کات06:08 بەروار23-05-2019
پەرلەمانی كوردستان لەبارەی مونا قاوەچی رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
 
راچڵەكین 
 
پەرلەمانی كوردستان لەبارەی بڵاوبونەوەی هەواڵێك لەچەند دەزگایەكی راگەیاندن كە باس له‌وه‌ كرابوو، مونا قاوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان لێی قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ سه‌ردانی توركیا بكات روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.
 
له‌ روونكردنه‌وه‌كه ی پەرلەمان هاتووە، "ئێمه‌ وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نین: ‌ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه".
 
ئاشكرایكردووه‌، قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌ردانی توركیا له‌ مونا قاوه‌چی هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ قاوه‌چی "ئه‌ندام بووه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم".
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، "قاوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، كاندیدی فراكسیۆنه‌ توركمانییه‌كان بووه‌ و به‌ده‌نگی 59 په‌رله‌مانتار له‌دانیشتنی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رۆژی 2019/2/18، له‌سه‌ر پشكی پێكهاته‌ی توركمان بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵبژێردراوه‌".