حوسیییەكان سیتەمی بەرگری ئەمریكایان لەسعودییە بۆردومانكرد

242 جار خوێندراوەتەوە کات06:53 بەروار23-05-2019
حوسیییەكان سیتەمی بەرگری ئەمریكایان لەسعودییە بۆردومانكرد
 
 
راچڵەكین 
 
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 23 ی ئایاری 2019  حووسییه‌كان  به‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، ‌سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكی ناسراو به‌ پاتریۆت له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جرانی سعوودییه‌ بۆردومان كرد.
 
كه‌ناڵی "المسیرە"ی  سەربە حوسییەكان بڵاویكردەوە، بۆردومانه‌كه‌ ئامانجی خۆی پێكاوه‌.
 
ئاماژه‌ی بەوەشدا، كه‌ له‌ 14ی ئه‌م مانگه‌شدا، حووسییه‌كان به‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشێكی گه‌وره‌یان دژی ژماره‌یه‌ك ئامانجی سعوودییه‌ ئه‌نجامداوه‌.
 
 
سیستمی به‌رگری مووشه‌كی پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی هاوشانی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی رووسیی ئێس 400ه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ به‌رگری ئاسمانی دژی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ ده‌كرێن.