عێراق چوار فڕۆكەی دیكەی لەكۆریا كڕی

102 جار خوێندراوەتەوە کات08:16 بەروار23-05-2019
عێراق چوار فڕۆكەی دیكەی لەكۆریا كڕی
 
راچڵەكین 
 
فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەكانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23 ی ئایاری 2019  چوار فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری T-50 له‌ كۆریای باشووره‌وه‌ به‌ده‌ستیان گه‌یشت.
 
 
لەراگەیەندراوێكدا، فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی عیراق  رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوار فرۆكه‌ی جه‌نگی جۆری  T-50 ی له‌ كۆریای باشووره‌وه‌ به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه‌.
 
پێشتریش چەند فڕۆكەیەكی ئێف 16  لەچوارچێوەی گرێبەستەكەیان لەگەڵ ئەمریكا گەیشتە بەغدا هاوكات لە دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش، به‌غدا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ سوپاكه‌ی به‌ چه‌كی قورس و پێشكه‌وتوو پڕچه‌ك بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین گرێبه‌ستی كڕینی چه‌كی پێشكه‌وتووی ئیمزاكردووه‌و عیراق به‌نیازیشه‌ سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی S-400 له‌ روسیا بكڕێت.