تاران: ئه‌براهام لنكۆڵن له‌ ترسی مووشه‌كه‌كانمان دووركه‌وته‌وه‌

184 جار خوێندراوەتەوە کات08:51 بەروار23-05-2019
تاران: ئه‌براهام لنكۆڵن له‌ ترسی مووشه‌كه‌كانمان دووركه‌وته‌وه‌
 
راچڵەكین 
 
 
فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئێران رایگه‌یاند، كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكی ئه‌براهام لنكۆڵن له‌ ترسی مووشه‌كه‌كانمان له‌ كه‌ناراوه‌كانی ئێران دوور كه‌وته‌وه‌.
 
حسێن خانزادی خانزادی بەمیدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە،  ئەمریكا بە مه‌به‌ستی نمایشكردنی هێزی ده‌ریایی له‌ باكووری زه‌ریای هیندییه‌وه‌ كه‌شتی جه‌نگی و فڕۆكه‌هه‌ڵگری ره‌وانه‌ كرد، به‌ڵام بوێریان نه‌بووه‌، بێنه‌ ئاوی كه‌نداو.
 
ئاماژەی بەوەشكردووە،  ئه‌وان له‌ ترس و دوودڵیدا كه‌ناراوه‌كانی ئێرانیان به‌جێهێشت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه‌ مه‌ودای ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له‌ كه‌ندا و ده‌ریای عومان جێگیركراوون.
 
خانزادی باسی لەوەشكرد،  ئه‌مه‌ریكا بوێری ئه‌وه‌ی نییه‌ رووبه‌ڕووی كۆماری ئیسلامی ئێران ببێته‌وه‌ و ئێستا كه‌شتییه‌ فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كه‌یان 700 كیلۆمه‌تر له‌ سنووری ئێمه‌وه‌ دووره‌.