پەرلەمانی عێراق دانیشتنەكەی بۆ كاتێكدی نادیار دواخست

151 جار خوێندراوەتەوە کات09:53 بەروار23-05-2019
پەرلەمانی عێراق دانیشتنەكەی بۆ كاتێكدی نادیار دواخست
 
راچڵەكین 
 
 
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوای خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیەک و دەنگدان لەسەر هەمواری پڕۆژە یاسایەکی دیکە، دانیشتنەكەی بۆ کاتێکی نادیار هەڵگرت.
 
لە دانیشتنی ئەمڕۆ پێنجشەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان ژمارە 12ی ساڵی 2018 کرا و دەنگیش درا لەسەر پرۆژە یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ئیتیحادی.
 
هاوكات حەلوبسیش دانیشتنەكەی بۆ کاتێکی نادیار هەڵگرت.