مەحمود سەنگاوی: ئەوتەعریبەی ئێستا هەیە زۆرخراپترە لەوەی سەردەمی بەعس

216 جار خوێندراوەتەوە کات10:56 بەروار23-05-2019
مەحمود سەنگاوی: ئەوتەعریبەی ئێستا هەیە زۆرخراپترە لەوەی سەردەمی بەعس
 
راچڵەكین 
 
 
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەوەی ئێستا لەناوچە كوردستانییەكان روودەدات لەسەردەمی بەعس زۆر خراپترە و حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لێی بەرپرسن دەشڵێت، سوتاندنی دەغڵ ودانی كوردەكان حەشدی شەعبی لێی بەرپرسیارە.
 
 
مەحمود سەنگاوی بەكوردستان 24 ی راگەیاندووە، "لەدوای رووداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەرەوە كە هێزە عێراقییەكان هاتن و ناوچە كودرستانیەكان كە ئێمەی لێبوین بەجساب بۆئەوە هاتن كە ئەمن وئاسایش بگێڕنەوە بەڵام  ئەو تەعریبەی كەئێمە كردمانە ملی بەعس بەڵام حزبی بەعس زۆرباشتربون لەم حاكمانەی ئێستای عێراق". 
 
ئاماژەی بەوەشكردووە، "لەوەتەی ئێمە ئەو ناوچەیەمان چۆڵكردووە، كە ناوچەیەكی كەمیشە تائێستا 78 كەس كوژراوە كە لەسەدا 95 بۆ لەسەدا 99ی  كوردە". 
 
باسی لەوەشكردووە، " ئێستا چەند گوند چۆڵبووە لەوناوچەیە و ئێستا دەغڵو دانی كورد هەموو شەوێك دەسوتێنرێت، ئەگەر دەغڵ ودانی هەموو كەسێك بسوتێنرایە دەمان وتە داعشە بەڵام ئەوە داعش نییە".
 
مەحمود سەنگاوی ئەوەشیخستووەتەڕوو، "ئەو داعشانەی كەخۆیان رادەستكردەوە ئێستا لەنێو عەسائیب و حەشد خۆیان ناونوسكردووە و ئێستا كورد دەردەكەن و تەعریب دەكەن و ئەوتەعریبەی ئێستا هەیە زۆرخراپترە لەوەی سەردەمی بەعس".
 
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی  دەشڵێت، لەسەردەمی بەعس بەئاشكرا دەیانوت ئێمە كورد دەردەكەین، بەڵام ئێستا كوردە شیعەكان بونەتە جاش و لەكوردەكانی ئەوكات بێحورمەتتر و ئێستا كورد دەردەكرێت و ماڵی كورد تەعریب دەكرێت، هیچ هەڵوێستێكیان نییە و  ماوەیەكی دیكەش خۆیان بەشەق دەردەكرێت".
 
ئەو بەرپرسە سەربازییەی یەكێتی جەخت لەوەش دەكاتەوە، "ئەم تاوانانە لەسەدا90 ی مەسئولیەتی لەسەر حەشدی شەعبیە، و حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لەم ناوچەیە بەس دزی دەكەن وهیچی دیكە ناكەن ، لەبەر ئەوە ئەم هەموو دەغڵ و دانە دەسوتێنرێت و ئەمشەو پەرلەماری نەوتی رومێلە دراوە، حەشدیش خەریكی دزییە و داعشیش بەهاوكاری هەندێك لە حەشدەكان خەریكە عێراق توشی شەڕ و ماڵوێرانی دەكاتەوە. 
 
پێشی وایە، "ئەگەر وەزعەكان وابڕوات پێم وایە عێراق دەبێتە مەیدانی شەڕێكی دیكە و پارێزگاری كەركوك و حەشدی شەعبی شەڕیان راگەیاندوە لەگەڵ كوردا بەڵام ئەوە كوردە لەگەڵیان شەڕناكات.