راوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عێراق: هەموو ئامانجی ئێمە بۆ مەسەلە جەوهەریەکەی کەرکوکە

171 جار خوێندراوەتەوە کات11:59 بەروار23-05-2019
راوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عێراق: هەموو ئامانجی ئێمە بۆ مەسەلە جەوهەریەکەی کەرکوکە

راچڵەكین 

راوێژكارێكی سەرۆك كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، بونیادنانی دەوڵەتی عیراق بەبێ چارەسەری مەسەلەی کەرکوک مەحاڵە و رەخنەش لە پارێزگاری کەرکوک دەگرێت کە تێگەیشتنی بۆ واقیعی کەرکووک نییە.

سالار مەحمود راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق  بەمیدیای فەرمی حزبەكەی  وتووە، ، بەشی گەورەی چارەسەری دۆخی کەرکوک پەیوەستە بە یەکدەنگی یەکێتی و پارتیەوە ئەگەر یەکڕیزبن پارێزگار لە کورد دەبێ و بەشێکی گرفتەکان چارەسەر دەبێت.

باسی لەوەشكردووە، "سەرۆک کۆمار کار بۆ یەکڕیزی ماڵی کورد دەکات بۆ گەڕانەوەی مافی کورد لەبەغدا بەیەکڕیزی یەکێتی و پارتی و گۆڕان و لایەنەکان کارەکانی بە ئاسانی بۆ ئێمە مەیسەر دەبێ.

راوێژكارەكەی سەرۆك كۆمار باسی لەوەشكردووە، "د بەرهەم ساڵح بە پێی رێوشوێنی دەستوری مامەڵە لەگەڵ دۆخی ناوچەکوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم دەکاو سەرۆکی حکومەتی ئیتحادی و سەرۆکی پەرلەمانی عیراقی راسپاردوە کە ئەرکەکانیان لەو پێناوە راپەڕێنن.

ئەوەشیخستووەتەڕوو، "یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکوک لە رووی سیاسی و جەماوەریەوە هێزی یەکەمەو ئەبێ ئەم راستیە رەچاو بکرێ لەلایەن هێزە عیراقیەکان و پارتیشەوە.

سالار مەحمود دەشڵێت، "بەبێ هێزی پێشمەرگە ناتوانرێ ئەمنیەتی خانقین و شەنگال و کەرکوک بپارێزرێت".

هەروەها راوێژکارەکەی سەرۆک کۆمار رەخنە لە پارێزگاری کەرکوک دەگرێت کە تێگەیشتنی بۆ واقیعی کەرکووک نییە.

جەخت لەوەش دەكاتەوە، "هێزە کوردستانیەکان یەکگرتوو نەبن تەنیا دەستورو سەدو چل زامنی مافە دەستوریەکانمان نیە پەیاممان یەکڕیزیی و هەماهەنگیە هەمووان لەم پەیامە تێدەگەن. ئیتر بەسە خۆخۆریی." 

"دەبێ پارتی تێبگا کە بۆچی پێنج فراکسیۆنی کوردی بەیاننامەیان دژی  دەرکردوە کە حزبایەتی تەسک لەبەرچاو دەگرێ خۆ ئەمە یەکێتی نەیکردوە"


پێشی وایە" ئەوانەی بەشێک بوون لەگەندەڵی و چاوپۆشیانکرد لەخانەقی و کەرکوک ئۆباڵی دۆخەکەیان لە ئەستۆیە.

بونیادنانی دەوڵەتی عیراق دەبێ رەچاوکردنی مافە نەتەوەیی و نیشتمانیەکانی خەڵکی کوردستان مەحاڵە
بونیادنانی دەوڵەتی عیراق بە بێ رەچاوکردنی ئیستحاقاقاتی دەستوری کورد مەحاڵە
سالار مەحمود راشیگەیاندووە، "بونیادنانی دەوڵەتی عیراق بەهاوبەشی مەدەنی و دیموکراسی عیراق و خەڵکی کوردستان مەحاڵە.. ئەگینا ئاڵوزی و کێشەکانی مێژووی ئەم وڵاتە هەر بەردەوام دەبێ..

"وا بڕیارە لە ساڵی داهاتوو ۲٠۲٠ سەرژمێری بکرێت لە عیراق
ئەگەر رەچاوی دەستور نەکرێ سەرژمێری لە ناوچە دابڕاوەکان سەرژمێریەکی سیاسی قبوڵکراو نابێ. بەتایبەتی لەکەرکوک و خانەقین".

راوێژكارەكەی سەرۆك كۆمار لەكۆتایی نوسینكەی باسی لەوەكردووە، "هێشتا نەزعەی شۆڤێنی لە عیراق هەیەو ئێمە بۆ مافی گەلی کورستان و دیموکراسی و زامنی دەستور لەوێین ئەگینا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێ.

تەئكیدیش دەكاتەوە، "یەکێتی هێزە کوردستانیەکان زامنی مافی مووچەو بودجەیەو سەرۆککۆمارو ئێمەش هاوکارو یارمەتیدەرین لەو پێناوە".