ڕاچڵهكین-
ئەم حاڵەتە لە ٥٪ مناڵی تازە لە دایک بوودا ڕودەدات، دكتۆره کانی علی پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو لهم بابهتهدا نیشانه و چارهسهری ئهم حاڵهته ڕوون دهكاتهوه.
نیشانەی ئهم حاڵهته :
منداڵەکە چاوی زۆربەی کات ئاو دەکات و ڕیبۆق دەکات.
چارەسەر:
1- لە ۱۲ مانگی یەکەمی تەمەنی منداڵەکەدا تەنها چاودێری کردن و مەساج کردنی بۆری فرمێسکە، لەگەڵ بەکارهێنانی قەترەو مەرهەمی دژە بەکتریایە لەو کاتانەی توشی هەوکردن دەبێت و۹۰٪ حاڵەتەکان بە شێوەیهکی سروشتی دەکرێتەوە لە ۱۲ مانگی یەکەمدا.
2-لەدوای یەک ساڵی ئەگەر بە شێوەیەکی سروشتی نەکرایەوە،دەبێت لە ژێر بەنجی گشتی بە بەکارهێنانی ئامێرێک بچوک بکرێتەوە.
-هەرچەندە لەو حاڵەتانەی کە بە شێوەیهکی توندە و زۆر زوو زوو توشی هەوکردن دەبێت دەکرێت ئەم چارەسەرە پێش بخرێت و لە ٦ بۆ ۹ مانگی یەکەمی تەمەنیدا بکرێت و ڕێژەی سەرکەوتنی ئەم ڕێگە ۹۰٪ وە دەتوانرێت دوبارەش بکرێتەوە.
3-ئەگەر ئەم ڕێگەش سەرکەوتو نەبوو کە لە ٥-۱۰٪ حاڵەتەکانە دەبێت بۆریەکی بچوک بۆ ماوەی ۳ بۆ ٦ مانگ لە بۆری فرمێسکدا دابنرێت.
4-ڕێژەیەکی زۆر کەم هەیە کە هەموو ئەم ڕێگایانەی باسمان کرد سەرکەوتو نابێت،و پێویستە نەشتەرگەریان بۆ بکرێت،بۆ ئەم نەشتەرگەرییەش نابێت تەمەنی مناڵەکە لە ۳ ساڵ کەمتر بێت.