کتێبێکی پزیشکی وێنەی نەشیاو لەخۆ دەگرێت 2671 جار خوێندراوەتەوە کات05:58 بەروار11-09-2019 راچڵەکین- کتێبێکی پزیشکی بەهۆی هەندێک لەو وێنانەی تیایدا بەکارهاتووە بۆ روونکردنەوەی بابەتەکان، رەخنەی زۆری لێ دەگیرێت و زۆرێک لە خوێنەران بە نەشیاوی دەزانن. بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، کتێبێکی بواری ئێسک و شکاوی کە لە لاین زانکۆی کەیمبریجەوە لەچاودراوە، هەندێک لەو مۆدێلانەی تیایدا وێنەیان بڵاوکراوەتەوە جلوبەرگیان بۆ مەبەستی کتێبەکە و شێوەی روانیان بۆ خوێنەر شیاو نییە. لە وێنەکاندا، مۆدێلە پیاوەکان بە کراس و بۆینباخەوە دەردەوکەون، بەڵام خانمەکان جلی ژێرەوەی تەنک و تەسکیان لەبەردایە. لە هەندێک لە وێنەکاندا، تەنانەت هەندێک وردەکاری نەشیاویش لە جلەکانیانەوە دەبینرێت. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەرکارهێنەرێکی زۆر نیگەرانی خۆیان بەرانبەر دەرخستنی جەستەی خانمان بۆ سەرنجراکێشانی خوێنەر دەربڕیوە. وتەبێژێکی زانکۆی کەمبریج لە وەڵامی ئەم قسانەدا، روونیکردەوە کە کار لەسەر بڵاوکردنەوەی چاپێکی نوێ دەکەن و تیایدا رەچاوی لابردنی هەندێک لەو وێنانە کراوە.