ڕاچڵهكین-
به‌رده‌وام زه‌رده‌چه‌وه به به‌هاراته به‌سووده‌كه وه‌سف ده‌كرێت و له پزیشكی نه‌ریتی چین و هندیه‌كان ئه‌م به‌هاراته بۆ چه‌ندین بابه‌تی پزیشكی به‌كارده‌هێنرێت.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه ده‌كرێت زه‌رده‌چه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری برین و نه‌خۆشیه‌كانی پێست به‌كاربهێنرێت و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر و گه‌ده و كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌كات و گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌یه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه.
له‌ناو زه‌رده‌چه‌وه‌دا پێكهاته‌ی تایبه‌تی دژه هه‌وكردن هه‌یه كه زۆر به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی گه‌ده و جومگه‌كان و كاری مێشك چالاك ده‌كات و مه‌ترسی توشبوون به زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه.
ده‌توانیت به تێكه‌ڵاوكردنی زه‌رده‌چه‌وه و هه‌نگوین باشترین جۆری دژه هه‌وكردنی سروشتی دروست بكه‌یت و ئه‌وه‌ی پێویستت ده‌بێت بۆ ئه‌م گیراوه‌یه ته‌نها یه‌ك گهوچكی گه‌وره زه‌رده‌چه‌وه و 100 گرام هه‌نگوینه.
ئه‌م پێكهاته‌یه ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌نفلۆنزا به‌كاربهێنرێت و هه‌موو سه‌ری كاتژمێرێك یه‌ك كه‌وچكی گه‌وره‌ی لێ بخۆ به مه‌رجێك له ده‌متدا بیتوێنه‌ره‌وه و له ڕۆژی دواتر هه‌مان بڕ به‌ڵام دوو كاتژمێر جارێك بیخۆ و ڕۆژی سێهه‌م ته‌نها سێ جار بیخۆ له ڕۆژێكدا و جاری یه‌ك كه‌وچك و ده‌توانیت بۆ چا یان شیری زیادی بكه‌یت.