ڕاچڵهكین-
به‌هۆی هه‌بوونی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی كه له وشك كه‌ره‌وه‌ی جلشۆری ئۆتۆماتیكی كۆمپانیای "ویرلیۆل" ی ئه‌مه‌ریكی له ئێستادا به نارنجۆكه بێده‌نگه‌كه باس ده‌كرێت
پێگه‌ی "سكای نیوز"ی به‌ریتانی له هه‌واڵێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م ئامێره بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه"سه‌دان هه‌زار له وشككه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ئامێره مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر ماڵه‌كان دروستكردوه به‌جۆرێك له‌هه‌ر كاتێكدا بێت ده‌ته‌قێته‌وه"
داوا له‌و هاوڵاتیانه‌ش كراوه كه ئه‌م جۆره ئامێره به‌كارده‌هێنن زوو بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ كۆمپانیاكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م ئامێره پارێزراوبن و داواكاریه‌كی تایبه‌ت ئاڕاسته‌ی ئه‌و كه‌سانه كراوه كه ئه‌م جۆره جلشۆره به‌كارده‌هێنن زوو بیگۆڕن یان بیبه‌نه شوێنی تایبه‌ت بۆ چاككردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی و زیانه‌كانی پارێزراوبن و باشتر وایه زوو ئه‌م كاره بكه‌ن و پشتگوێی نه‌خه‌ن.
ئه‌م مه‌ترسیه له‌سه‌ر ئه‌م ماركانه‌ی وشككه‌ره‌وه‌ی جلشۆر له جۆری " Hotpoint وIndesit وCreda وSwan " دێت كه له نێوان ساڵانی 2004- 2015 دروستكراون.
له ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت به كۆمپانیاكه تیایدا هاتووه كه ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی كه كۆن بوون كاتێك جلشۆره‌كه وشكی ده‌كاته‌وه پارچه‌یان له‌گه‌ڵ ئامێره‌كه تێكه‌ڵاو ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه و ئامێره‌كه گڕ ده‌گرێت و ده‌ته‌قێته‌وه‌و تا ئێستا 50 حاڵه‌تی سوتان به‌هۆی ئه‌م ئامێره‌وه ڕویداوه.