راچڵه‌كین
هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی ئاشكرایده‌كات، هێزه‌كانیان هێرشێكی سوپای توركیایان بۆ سه‌ر گرێ سپی تێكشكاندووه و زیانی گه‌وه‌ریان پێگه‌یاندوون.
ئاژانسی هاوار نیوزی نزیك له هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی بڵایكردوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی سوریای دیمكراتی شكستیان به هێرشێكی سوپای توركی هێناوه له گرێ سپی.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه هه‌سه‌ده له تێكشكاندی هێرشه‌كه‌دا، زیانێكی گه‌وره‌یان له هێزه‌كانی سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی داوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مشه‌و كه‌ناڵی حوره‌ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سوریا، چوونه‌ته نێو شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی سنوری.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و هێزانه هه‌ڵمه‌تێكیان له‌و شارۆچكه‌یه ده‌ستپێكردووه به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی.
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی "كانی ئاشتی" بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونیش له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه بۆردومانكران و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌دوای خۆیدا هێنا