ئینستاگرام شاردنەوەی تایبەتمەندییە گرنگەکەی خستەکار

246 جار خوێندراوەتەوە کات09:20 بەروار16-11-2019
ئینستاگرام شاردنەوەی تایبەتمەندییە گرنگەکەی خستەکار


راچڵه‌كین - سه‌ربه‌ست نه‌جمه‌دین

له‌ نوێترین هه‌واڵدا، پێگه‌ ته‌كنه‌لۆجییه‌كان بڵاویانکردەوە کەوا ئینستاگرام شاردنەوەی یەکێک لە هەرە تایبەتمەندییە گرنگەکانی خستەکار.

تایبەتمەندییەکەش بریتییه‌ له‌ شاردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و لایكانه‌ی بۆ پۆستێك هاتوون، واته‌ كاتێك پۆستێك وێنه‌ بێت یاخود ڤیدیۆ بڵاوده‌بێته‌وه‌ له‌ ئینستاگرام له‌ ئێستادا ژماره‌ی ئه‌و لایكانه‌ ده‌نووسێت كه‌ بۆی هاتوون به‌ڵام لە چەند وڵاتێک و بۆ هەندێک لە بەکارهێنەرانی شاردراونەتەوە.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ راشیانگەیاندووە ئامانج له‌و خزمه‌تگوزارییه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام كه‌متر تووشی دڵه‌ڕاوكێ بن و چاویان له‌سه‌ر لایكی پۆسته‌كان نەبێت به‌ڵكو گرنگی بده‌ن به‌ ناوه‌رۆك و جۆری ئه‌و پۆستانه‌ی ده‌یكه‌ن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه‌دراوه‌ كاتێك كه‌سێك لایكی پۆستێك ده‌كات بۆ خاوه‌ن پۆسته‌كه‌ ده‌چێت و دەتوانێت بیبینێت به‌ڵام ته‌نیا ژماره‌ی لایكی سه‌ر پۆسته‌كان لای هاوڕێکانی پێشان دەدرێت.