عێراق؛ سانسۆر لەسەر ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لابرا

162 جار خوێندراوەتەوە کات04:01 بەروار21-11-2019
عێراق؛ سانسۆر لەسەر ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لابرا

راچڵەكین ـ

وەزارەتی پەیوەندیەكانی عیراق ئاشكرایكرد، سانسۆری سەر تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان و  هێڵەكانی ئینتەرنێت لابردووە.

وەزارەتی پەیوەندیەكانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-11-2019 ڕایگەیاند، بەفەرمی بڕیاری لابردنی سانسۆری سەر هێڵەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان پێگەشتووە.

 هاوڵاتیانی عێراق ئەمڕۆ توانیویانە بەبێ بەكار هێنانی هیچ بەرنامەیەكی سانسۆر شكێن ئینتەرنێت و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بەكار بهێنن.

حكومەتی عێراق لەسەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوە بریاریدا بە ڕاگرتنی ئینتەرنێت و سانسۆر خستنە سەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، لەو بارەیەشەوە سەرۆك وەزیرانی عیراق عادل عەبدلمەهدی، رایگەیاند" لایەنە پەیوەندی دارەكان لەم بارودۆخانەدا دەبێت هەستن بە ڕاگرتنی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ئەمەش بۆ ئارام كردنەوەی باری ئاسایش و رێگرتن لە روودانی پشێویی و ئاڵۆزی".