ئۆتۆمبێلێك كۆمپانیا بەرهەم هێنەرەكەی شەرمەزار دەكات

830 جار خوێندراوەتەوە کات04:20 بەروار23-11-2019
ئۆتۆمبێلێك كۆمپانیا بەرهەم هێنەرەكەی شەرمەزار دەكات

راچڵەكین ـ

بە بڕوا بەخۆبوونەوە ئیلۆن ماسك، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای تێسلا، داوای لە یاریدەدەرەكەی كرد پارچەیەك كانزا بكێشێت بە جامی ئۆتۆمبێلە نوێیەكەیان چونكە ناشكێت، بەڵام بە یەك پیاكێشانی جامی ئۆتۆمبێلەكە شكاو بووە هۆی شەرمەزاری بۆ كۆمپانیاكەیان.

ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە بچووكەی شەرمەزاریی بۆ كۆمپانیاكە لێكەوتەوە نوێیە و ناوی (Cybertruck) و كارەباییە و جۆرێكی ناوازەیه لە رووی دیزاین و تەكنەلۆژیاوە، بەڵام ئەوكاتەی لەبەردەم خەڵك و میدیاكان تاقیكرایەوە، بە ئاسانی جامی پێشەوەی شكا، هەرچەندە سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە هەوڵیدا پاساوی بۆ بهێنێتەوە و داوای لە یاریدەدەرەكەی كرد كانزاكە بكێشێت بە جامی پشتەوەدا، بەڵام ئەویش وەك جامی پێشەوە شكا و بەڕێوەبەری دیزاینیشی خستە هەڵوێستێكی ناخۆش و شەرمەزارییەوە.

ئیلۆن ماسكیش هەوڵی پاساودانی دا و لەوكاتەی ئامادەبووان پێدەكەنین  وتی "پێدەچێت پێداكێشانەكە هەندێك بەهێز بووبێت بۆیە ئەوە روویدا".